"گەورەترین خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجامدەدەین"

فەرمانبەرانی گرێبەست لەبارەی پرسی بە هەمیشەییکردنیان دوایین هۆشداری بە حکومەتی (ماوە بۆدرێژکراوەی) هەرێم دەدەن و دەڵێن" لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانمان گەورەترین خۆپیشاندانی سەرتاسەری هەموو شار و شارۆچکەکان لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجامدەدەین". 

دەستەی نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەستى حکومەتى (ماوە بۆدرێژکراوەی) هەرێمى کوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویانکردەوە" پاش چەندین ساڵ لە چاوەڕوانی دامەزراندن کە مافێکی سەرەتایی خۆمانە بە بیانووی جیاواز حکومەت بە جددی کار لەسەر ئەم کەیسە ناکات، ئێمە بە هەموو شێوەیەک لەبەر بارودۆخ هاوکاربین و بەردەوام بوین لەسەر خزمەتکردن لە دام و دەزگاکانی حکومەت".

دەشڵێن" سەرۆک وەزیران تیمێکی راسپارد لە ماوەی ١٥ رۆژ کاری جدی بکەن لەسەر دامەزراندنی گرێبەستەکان، بەڵام ئەو تیمە تەنانەت ئامادەنین زانیاری و گفتوگۆشمان لەگەڵ بکەن بە بیانوی جیاواز". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" بڕیارماندا تا ١/٨/٢٠٢٤ چاوەڕوانی حکومەت بین ئەگەر تا ئەو ئەو ڕێکەوتە بڕیارێکی جدی لەبارەی گرێبەستەکانەوە نەدرێت بە ناچاری خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری هەموو شار و شارۆچکەکان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدەدەین و هەنگاوی دواترمان بردنی ئەم کەیسەیە بەرەو بەغداد". 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەمشێوەیەیە: 

بەیاننامەیەک لە فەرمانبەرانی گرێبەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بۆ ڕای گشتی

پاش چەندین ساڵ لە چاوەڕوانی دامەزراندن کە مافێکی سەرەتایی خۆمانە بە بیانوی جیاواز حکومەت بە جدی کار لەسەر ئەم کەیسە ناکات ، ئێمە بە هەموو شێوەیەک لەبەر بارودوخ هاوکاربوین و بەردەوام بوین لەسەر خزمەتکردن لە دام و دەزگاکانی حکومەت ، بەڵام پاش چەندین ساڵ چاوەڕوانی نیەتی حکومەت بە پێی داواکاری ئێمە نییە خۆشبەختانە جەنابی سەرۆک وەزیران تیمێکی راسپارد لە ماوەی ١٥ رۆژ کاری جدی بکەن لەسەر دامەزراندنی گرێبەستەکان ئەو تیمە تەنانەت ئامادەنین زانیاری و گفتوگۆشمان لەگەڵ بکەن بە بیانوی جیاواز ، ئێمە هەموو جۆرە قوربانییەکمان دا لە ماوەی چەندین ساڵ فەرمانبەری دوور بووین لە مۆڵەتی نەخۆشی ، بێ مۆڵەتی دایکایەتی بە نیو مووچە بێ تعدیل کردنی بڕوانامە بێ دەست خۆشی و سەرمووچە و بێ هەموو ئیمتیازێک بەردەوام بوین ئێستا پاش چەندین ساڵ چاوەڕوانی ئومێدمان بەوە هەبوو بارودۆخ گونجاوە و وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندوە دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست بارگرانی نییە بۆ حکومەت. 

بۆیە بڕیارماندا تا ١/٨/٢٠٢٤ چاوەڕوانی حکومەت بین ئەگەر تا ئەو ئەو ڕێکەوتە بڕیارێکی جدی لە بارەی گرێبەستەکانەوە نەدرێت بە ناچاری خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری هەموو شار و شارۆچکەکان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدەدەین و هەنگاوی دواترمان بردنی ئەم کەیسەیە بەرەو بەغدا ..

تێبینی// فەرمانبەری گرێبەست هەیە ١٥ بۆ ٢٠ ساڵ خزمەتی هەیە.

دەستەی نوێنەرانی فەرمانبەرانی
گرێبەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٤/٧/٢٠٢٤


AM:12:03:15/07/2024