لە ڕێگەی پڕۆژەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ چەند شەقامێکی سلێمانی دەگەیەنرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانی بەڕێوەبەرایەتیمان و لەسەر بودجەی داهاتی ٨%ی كاره‌با به‌بڕی زیاتر له (١٠٥) ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژه‌كه چەند بڕگەیەک لە خۆدەگرێت و بریتییه له دانانی كویسك له قڕگە بۆ ڕووناکی له‌سه‌ر فیده‌ری (١٢٨)ی به‌رده‌وام، گه‌یاندنی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ شه‌قامه‌كانی میتران، مامۆستایان و ئیسکان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، پڕۆژەکە دەکەوێتە سنووری هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، بودجه‌ی پڕۆژه‌كه بریتییه له (١٠٥.٥٢٩.٢٠٠) سەد و پێنج ملیۆن و پێنج سەدو بیست و نۆ هەزار و دووسه‌د دینار.
ڕاشیگەیاند، پڕۆژەکەش له‌لایه‌ن كۆمپانیای مزگێنی جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره له ماوه‌ی ١٨٥ ڕۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت.