دارایی عێراق بڕیاری لەسەر تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دا

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری لەسەر تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دا و بانکەکانی ڕاسپارد.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە نووسراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی هەر سێ بانکی(رەشید، رافیدەین، TBI)، کردوە و داوای جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەکات سەبارەت بە تەوتین کردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

لە نووسراوەکەدا هاتووە" بۆ بەدواداچون دەربارەی چۆنێتی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە تەوتین، نوسراوی ژمارە (٧٨٠/د لە ٣/٦/٢٠٢٤)م ئاڕاستەی وەزیری دارایی عێراق کرد، بەڕێزیان بەنوسراوی ژمارە ( ١٧٨١٩ لە ١١/٧/٢٠٢٤) هەر سێ بانکی رەشیدو رافیدەین و TBI ئاگادارکردۆتەوە لەچۆنێتی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا تایبەت بە تەوتین.

وەزارەتی دارایی عێراق سورە لەسەر ئەنجامدانی توگین لە بانکی حکومی فیدراڵی رەشیدو رافیدەین و TBI.



PM:04:44:15/07/2024