وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی بڵاوکردەوە

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنییەکانی بۆ مانگی ئایار و حوزەیران بڵاوکردەوە. 

بەپێی ئەو خشتەیەی دارایی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان دابه‌شده‌كرێن. 

هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٤ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی یەکەی ٧٠ و ٨٠ و هێزەکانی زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن دابەشدەکرێت. 

هەروەها وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، بری ٢٦ ملیار و ٧٩٠ ملیۆن دینار کورتهێنان لە کۆی مووچەی ئەو دوو مانگەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیەکان دروستبووە و ئەو بڕە پارەیە لە شایستەی تەمویلەکەیان لە بەغداوە نەنێردراوە.                      


PM:01:28:16/07/2024