سبەینی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت

سبەینێ لەگەڵ دابەشکردنی مووچەکانیاندا هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان سبەینێ لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ و ٦، بڕی ٤٣٢ هەزار دینار هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت".

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی، رۆژی چوارشەممە ١٧ـی تەمووزی ٢٠٢٤، مووچەی مانگی پێنج و شەشی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەكان دابەشدەكرێت.

رۆژی پێننجشەممە ١٨ـی مانگ، مووچەی مانگی پێنج و شەشی وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەكانی ٧٠ و ٨٠، هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگریی فریاكەوتن دابەشدەكرێت.



PM:02:20:17/07/2024