وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی تەمموزی بە ئەلیکترۆنی رەوانەی بەغدا کردووە

وەزارەتی دارایی، لیستی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستانی بە ئەلیکترۆنی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە" لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی بە ئەلیکترۆنی بۆ بەغداد ناردووە، بەڵام لەئێستادا وەزارەتی دارایی ھەرێم چاوەڕێیە وەزارەتی دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی مانگی تەمموز بکات، ئەوکاتەش بەڕەسمی لیستەکە بۆ بەغدادی دەنێرێت".

وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ کۆتاییھاتنی لیستی مووچەی ھەر مانگێک، راستەوخۆ داوا لە فەرمانگە و وەزارەتەکان دەکات لیستی مووچەی مانگی داھاتوو ئامادەبکەن و بۆی ڕەوانە بکەن، ئەو پڕۆسەیەش لە ١٨ تا ٢٠ـی ھەموو مانگێک دەستپێدەکات.



PM:05:07:17/07/2024