پارتی و بزووتنەوەی ئیسلامی دوو دوا حزببوون لیستی ناوەکانیان ئاراستەی کۆمسیۆن کرد


ئەمڕۆ پێنج شەممە کاتژمێر ٢ ی پاشنیوەرۆ کۆمسیۆن دەرگای تۆمارکردنی حزب و بەربژێرەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخست، هەردوو حزب و پارتی و بزووتنەوەی ئیسلامی کۆتا حزبەکان بوون کە ناوەی بەربژێرەکانیان ئاراستەی کۆمسیۆن کرد.
 
ئەمە چەندەمین جاربوو کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کاتی تۆمارکردنی حزب و بەربژێرەکانی نوێکردووەو دواجار ١٥ـی تەمووز بوو کە کۆمیسیۆن وادەی وەرگرتنی لیستی بەربژێرانی بۆ سێ رۆژ درێژ کردەوە بۆ دەرفەتدان بە بەشداریی زۆرترین لایەن لەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

بڕیارە ٢٠ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، ئەم وادەیەش دوای چوار جار دێت کە سەرۆکی هەرێم کاتی دەستنیشاندەکرد بۆ هەڵبژاردن، بەڵام پارتی و یەکێتی رێکنەدەکەوتن لەسەر کاتەکەی.



PM:02:55:18/07/2024