ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA راپۆرتێكی له‌ژێر ناوی "پێشمه‌رگه‌ی وه‌همی و بندیوار و بیانی كێشه‌ی بۆ مووچه دروستكردووه" بڵاوكرده‌وه.
PUKMEDIA ماڵپەرەکە له زاری سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق نوسیوێتی"هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌نه‌بوو ناوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له لیستی مووچه‌دا بۆ به‌غدا بنێرێت، به‌ڵام پاش فشاره‌كانی دیوانی چاودێری دارایی عیراق دواجار حكومه‌تی هه‌رێم ناچاربوو ناوه‌كانیان بنێرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌ركه‌وت ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی وه‌همی و بندیوار و هێزی بیانی له‌ناو لیستی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دان".
سۆران عومه‌ر رایگەیاندووە "به‌پێی راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی عیراق زیاتر له ٢٣ هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی وه‌همی و ناوی دووباره و بندیوار و هێزی بیانی له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆكار بۆ نه‌ناردنی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه".
بەگوێرەی راپۆرتە "له‌خوولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵی چاكسازی له لیستی مووچه‌ی پێشمه‌رگه دراوه و ته‌نها هێزه‌كانی ٧٠هاوكاربوون و هێزه‌كانی ٨٠ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنیان نه‌بووه بۆ ئه‌و پرسه".
عوسمان سێده‌ری په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بەم
ماڵپەڕەی راگەیاندووە "له خولی پێشوودا چه‌ندین جار هه‌وڵمانداوه لیستی مووچه‌ی پێشمه‌رگه له پێشمه‌رگه‌ی وه‌همی و بندیوار و هێزی بیانی پاك بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن فراكسیۆنێكه‌وه به‌ناوی زۆرینه رێگریمان لێكراوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی خولی پیشووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "له‌رابردووشدا بوونی هێزی بیانی له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا بووبووه بارگرانییه‌كی زۆر بۆ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌زاران كه‌س به‌ناوی هێزی جیاجیا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مووچه‌یان وه‌رده‌گرت، له‌كاتێكدا هیچ رۆڵێكیان له پاراستنی خاكی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌بووه".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، به‌شێك له هێزه ئه‌منییه‌كان، له ماوه‌ی زیاتر له ١٠٠ رۆژدا ته‌نها یه‌ك مووچه‌یان وه‌رگرتبوو، كه به دیاریكراوی له رۆژی ١٢ـی ٦ـی ٢٠٢٤ دا مووچه‌ی مانگی چواریان وه‌رگرتووه و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بووه كه دارایی عیراق داوای لیستێكی نوێی پڕ زانیاری هێزه ئه‌منییه‌كانی له دارایی هه‌رێم كردووه بۆئه‌وه‌ی مووچه‌كانیان بنێرێت.