گرفتە جیهانییەکە هەرێم و عێراقی نەگرتۆتەوە

فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی و بەغدا هیچ گرفتێکیان نەبووە و گەشتەکان تێیاندا ئاسایی بوون.

ئەمرۆ بەهۆی بوونی گرفتێک لەسیستمی ئەلکترۆنی جیهانیدا بەشێک لە گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی جیهان ڕاگیران، بەڵام هەرێم و عێراق لەو گرفتە بەدووربوون.

دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتیی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" گەشتەكانی فڕۆكەخانەکەیان بەگوێرەی خشتەی گەشتەکان بەردەوامە و كێشەی سیستمی ئەلیكترۆنیی کە بەرۆکی زۆرێک لە فرۆکەخانەکانی جیهانی گرتووە، كاریگەریی لەسەر گەشتەكانی".

لەلایەکی ترەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەیان بەردەوامن و تا ئێستا هیچ كێشەیەكیان نییە.

هاوکات گرفتەکە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا نەبووە،و دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق رایگەیاند، هیچ فڕۆکەخانەیەکمان توشی گرفتە تەکنیکییە جیهانییەکە نەبووە.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە بەهۆی دروستبوونی كێشەی پەیوەندی لە كۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لە سیستەمی ویندۆزی كۆمپانیای مایكڕۆسۆف، بەشێكی زۆری فڕۆكەخانە گەورەكانی جیهان گەشتەكانیان تێدا راوەستاوە.

بەهۆی كێشەكە، ئێستا گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەكانی ئەمەریكا و ئیسپانیا و ئەڵمانیا و زۆرێك لە وڵاتانی دیكەی جیهان راوەستاون و هیچ گەشتێكی ئاسمانییان تێدا ئەنجام نادرێت.


PM:01:41:19/07/2024