پەروەردەی هەرێم خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی لەبارەی پەڵپگرتن ئاگاداردەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وادەی پەڵپگرتنی دیاریکرد و داوا لە خوێندکارانی نارازی ١٢ی ئامادەیی دەکات بۆ ماوەی پێنج رۆژ دەتوانن  پەڵپگرتن (اعتراض) پڕبکەنەوە.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئاگاداری قوتابیان و خوێندکاران دەکاتەوە کە بۆ  پەڵپگرتن (اعتراض) پڕبکەنەوە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:

۱- قوتابیان و خوێندکاران ئاگادار دەکەینەوە کە پەڵپ (اعتراض) لە ڕۆژی ٢١ی تەمموزی ٢٠٢٤ دەستپێدەکات، کۆتا وادە ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٤ دەبێت تا پێداچوونەوە بە وەڵامەکانیدا بکرێت.

۲- سەرجەم قوتابخانەکان و خوێندنگاکان ئاگاداردەکەینەوە کە لە ماوەی دیاریکراو بۆ پەڵپگرتن ئامادەبن لە قوتابخانەکان و خوێندنگاکەنیان بۆ پێدان و وەرگرتنەوەی فۆڕمی پەڵپ.

پەروەردەی هەرێم دڵنیایش بە خوێندکاران دەدات کە بە وردی لە پەڵپەکانیان دەکۆڵنەوە. 


PM:10:01:19/07/2024