(سپی) ناوی سەرۆكی لیستەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لە بازنەی هەڵەبجە بڵاودەکاتەوە

ماڵپەڕی (سپی) ناوی سەرۆکی لیستەکان لە بازنەی هەڵەبجە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە کە بەمشێوەیەیە: 

١- هۆشیار حسێن عوسمان، سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی هەڵەبجە

٢- بەرزان عوسمان، سەرۆكی لیستی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان لە بازنەی هەڵەبجە

٣- كاوە عەلی، سەرۆكی لیستی یەكگرتووی ئیسلامی لە بازنەی هەڵەبجە

٤- شاهین حەمە ڕەزا، سەرۆكی لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی هەڵەبجە

٥- خەبات نەوزاد، سەرۆكی لیستی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بازنەی هەڵەبجە

٦- هۆشمەند موراد، سەرۆكی لیستی هەڵوێست لە بازنەی هەڵەبجە

٧- لەیلا عەلی عەبدولعەزیز، سەرۆكی لیستی بزوتنەوە لە بازنەی هەڵەبجە

٨- عەباس محەمەد، سەرۆكی لیستی كۆمەڵی ئیسلامی لە بازنەی هەڵەبجە

بڕیارە رۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.



PM:10:16:21/07/2024