له‌ بالیسان کوڕێک باوکی خۆی کوشت

لە ناحیەی بالیان لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوڕێک کۆتایی بە ژیانی باوکی خۆی هێنا و کوڕەکەش بریندار دەبێت. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، درەنگانی شەوی ٢١ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە ناحیه‌ى بالیسان کوڕ و باوکێک دەبێتە شەڕیان و تەقە لە یەکتری دەکەن. 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی ڕووداوەکە کوڕەکە باوکی خۆی دەکوژێت کە تەمەنی نزیکەی (٥٠) ساڵان بووە، هەروەها کوڕەکە و کەسێکی دیكه‌ش بەهۆی ڕووداوەکەوە بریندارن. 

لە ئێستادا تەرمی قوربانییەکە و دوو بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی بالیسان کراون و هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکەش لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە. 


AM:12:11:22/07/2024