لە سنووری شەقڵاوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە سنووری شەقڵاوە لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە به‌رده‌م تونێلی ماوەران له‌ شه‌قڵاوه‌ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (هیۆندا ئەلنترا) کە دوو کەسی تێدا بووە وەرگەڕا.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی ڕووداوەکە سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و شۆفێرەکەشی بە سەختی برینداربووە. 

ئەو دوو کەسەی لە ناو ئۆتۆمبێلەکە بوون پیشەیان پێشمەرگە بووە و خەڵکی قەزای سۆران بوون، لە ئێستاشدا تەرمی قوربانییەکە و بریندارەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەقڵاوە کراون. 


AM:09:47:22/07/2024