کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و خێرای باش زیاد دەکات

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و خێرای باش زیاد دەکات".  

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەناوچە سنووریەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز هەیە، هەروەها پلەکانی گەرما ١ تا ٢ پلە بەرزدەبنەوە، خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ ئەگەری کەمێک چالاک بوونی هەیە لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم بۆ سەرووی ٣٠ بە ئاڕاستەی باکوری ڕۆژئاوا و مەودای بینین (٧ - ٩)کم دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٤٥

سلێمانی: ٤١

دهۆک: ٤٣

زاخۆ: ٤٤

هەڵەبجە: ٤٣

کەرکوک: ٤٧

سۆران: ٤٢

حاجی ئۆمەران: ٣٤

گەرمیان: ٤٧


AM:11:13:22/07/2024