په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان ئاشكرایده‌كات له‌هه‌موو
وه‌زاره‌ته‌كاندا فه‌رمانبه‌ری "بندیوار" بونیان هه‌یه‌و زیاتر له
100 هه‌زار كه‌س دوو موچه‌و سێ موچه بێ ده‌وام وه‌رده‌گرن.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، له نوسینێكدا لةتؤرِي
كؤمةلآيةتي فةيسبوك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه ئێستا وشه‌ی بندیوار وه‌ك شیرینی نه‌وت
خه‌ریكه ئاشنا ده‌بێت به‌هه‌موان، بندیوار ئه‌و كه‌سه كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ر وه‌رده‌گرێت
و له هیچ دام و ده‌زگایه‌كی حكومه‌ت ده‌وام ناكات.
رونیكردوه‌ته‌وه له‌ماوه‌ی رابردوودا سه‌رقاڵی
به‌دواداچون بووه له چه‌ند وه‌زاره‌تێك بۆ هه‌بوون و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
موچه وه‌رده‌گرن و ده‌وام ناكه‌ن"بندیوار".
ده‌ڵێت "هیچ وه‌زاره‌تێك نه‌بوو ژماره‌یه‌كی
كه‌می هه‌بێت، ئه‌و نمونانه‌ی كه له چه‌ند به‌ش و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی وه‌زاره‌ته‌كان
و سرییه‌و فه‌وجه‌كان وه‌ك نمونه وه‌رمگرتووه‌و به‌راوردم كردووه به‌ڕێژه‌ی گشتی
فه‌رمانبه‌ران زۆر زۆرن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه "ژماره‌ی گه‌وره‌ی
بندیوار له پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌كانی كشتوكاڵ و كاره‌باو ئه‌وقاف و رۆشنبیری و پیشه‌ساز
و بازرگانی‌و ناوخۆ‌و.....هتد، هیچ وه‌زاره‌تێكم نه‌دۆزیوه نه‌یبێـت".
عه‌لی ده‌ڵێت "زۆر خه‌ڵك هه‌یه كه دوو موچه‌و
سێ موچه به نایاسایی وه‌رده‌گرن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان جه‌ختده‌كاته‌وه
به‌پشتبه‌ستن به به‌و خه‌مڵاندانانه‌ی كردوویه‌تی ژماره‌ی بندیوار‌و ئه‌وانه‌ی
به‌نایاسایی دوو موچه‌و سێ موچه وه‌رده‌گرن زۆر زۆر زیاتره له 100 هه‌زار كه‌س.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان بڕوای
وایه "ئه‌گه‌ر حكومه‌ت كێشه‌ی خانه‌نشینی نایاسایی‌و بندیوار و دوو موچه‌و
سێ موچه‌ی نایاسایی چاره‌سه‌ر بكات له‌ڕووی ئیداری‌و ئابورییه‌وه سودێكی گه‌وره‌ی
پێده‌گات، حكومه‌تێكیش ئه‌گه‌ر نه‌توانێت گرفتێكی ئاوا چاره‌سه‌ر بكات، ده‌بێت پرسیاری
ئه‌وه‌ش نه‌كات حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتووه یان شكستخواردوو، چونكه وه‌ڵامه‌كه‌ی روونه".
به‌هیوام هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی چاره‌سه‌ر بده‌ن.