ئاسایشی هەولێر لایفی تیك تۆك سنوردار دەکات

ئاسایشی هەولێر لایڤەکانی تیکتۆک سنووردار دەکات و هەرکەسێک پابەندنەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت

ئاسایشی هەولێر لایڤەکانی تیکتۆک سنووردار دەکات، و بەڵێننامە و پەنجەمۆر بە چەندین کەسی دیاری ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕدەکاتەوەو دەڵیت ئەگەر پابەند نەبن لە رێگەی داواکاری گشتیەوە سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت.

لەو بارەیەوە موقەدەم ئەردەلان، وتەبێژی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند"چەندین کەسی دیاری ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایڤەکانیان قسەی نەشیاویان دەکرد و ئادابی کۆمەڵایەتییان دەشێواند، ئاگادارکراونەتەوە ئەگەر پابەند نەبن لە رێگەی داواکاری گشتییەوە سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت و سزا دەدرێن".

روونیشیکردەوە، هەر کەسایەتییەکی سۆشیاڵ میدیا سووکایەتی بە هەر کەسێک بکات، ئەوا قوربانییەکە دەتوانێت سکاڵای لەدژ تۆمار بکات، ئەوکات ئاسایش بێ گوێدانە ناوبانگ لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکات.

جەختیشیکردەوە، لەمەودوا ئاسایش لایڤەکانی  تیکتۆک سنووردار دەکات، بەم هەنگاوەش ڕێگە لە تێکدانی ئادابی کۆمەڵایەتی و شیرازەی خێزان دەگیرێت.



PM:06:53:22/07/2024