هەولێر.. لە ڕووداوێکی نادیاردا دایک و منداڵێک گیان لە دەستدەدەن

درەنگانی شەوی رابردوو لە یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکانی پارێزگای هەولێر دایك و منداڵێک کەوتنەخوارەوە و دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، شەوی رابردوو لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی (ئەتڵانتیک ستی) کە دەکەوێتە سەر رێگەی سەرەکی (کۆیە - هەولێر)، ژنێک و منداڵەکەی لە شۆقەیەکی هەشت نهۆمیدا کەوتنەخوارەوە و دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.

دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، بەڵام تائێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان دەربارەی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە و ناسنامەی ژن و منداڵەکەش نادیارە. 

هەروەها تائێستا ڕوون نییە کە ژنەکە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە یان فڕێدراوەتە خوارەوە.



AM:09:22:23/07/2024