کەشناسی هەرێم: خێرای با زیاد دەکات

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە و سبەینێش خێرای با زیاد دەکات".  

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە سنووریەکانی باشووری هەرێم ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز هەیە، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێرای باش (٥ - ٢٠)کم دەبێت، بەڵام هەندێک کات خێرای با چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٠ بە ئاڕاستەی باکوری ڕۆژئاوا و مەودای بینین (٧ - ٩)کم دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٤٤

سلێمانی: ٤٢

دهۆک: ٤٣

زاخۆ: ٤٣

هەڵەبجە: ٤٤

کەرکوک: ٤٦

سۆران: ٤٢

حاجی ئۆمەران: ٣٢

گەرمیان: ٤٧


AM:09:56:23/07/2024