"٤٤ پەرتوکى روپۆشکراو بە مادەى هۆشبەر دەستى بەسەردا گیرا"

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت" ٤٤ پەرتوک دەستی بەسەردا گیرا كە رووپۆشكرابوون به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر". 

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە مەبەستی پشکنینی زانستی لە تاقیگەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی پشکنین بۆ پەرتوکەکان دەکات، لە ئەنجامەکانی پشکنینەکانی تاقیگە دەریخست پەرتووکەکان (مەلزەمە) ڕووپۆشکراون بە مادەی (ئەمفیتامین) کریستاڵ".  

ئاماژە بەوەسکراوە، چالاکییەکە لەسەر بنەماڵى هەواڵگرى پێشوەخت و دوای بە دواداچوونى ورد ئەنجامدراوە.

"بازرگانان ویستویانە بە تەکنیکێکی نوێ مادە هۆشبەرەکان بەشێوەی ترانزێت بیهێننە کوردستان و بیگوازنەوە بۆ وڵاتی بەریتانیا، بەڵام بە لێهاتووی هێزەکانی ئاسایش و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە توانر تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت و سەرجەم پەرتوکەکان دەستی بەسەردابگیریت". (ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکە وادەڵێت)

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە ئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی (٢٦) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.



PM:12:32:23/07/2024