مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌مرۆ به‌بێ دوو دکتۆره‌که کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازکردو به‌یانیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوای زیاتر له سێ مانگ، مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌مرۆ 27 تشرینی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی سازکردو، هه‌ریه‌ک له د. به‌رهه‌م ساڵح و د. نه‌جمه‌دین که‌ریم به‌شداری کۆبوونه‌وه‌یان نه‌کرد، له‌نێو دکتۆره‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیدا ته‌نها د. ئه‌رسه‌لان بایز به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که‌ی کرد.
له کێشه‌ی دانانی سه‌رۆک کۆمار له 17 ی ته‌موزه‌وه، مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کۆنه‌بۆته‌وه، ئه‌مرۆ کۆبوونه‌وه‌ی خۆی کرد، به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار هه‌ردوو دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می ده‌ستله‌کارکێشاوه‌ی سکرتێری گشتی و د. نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوک به‌شداری کۆبوونه‌وه‌یان نه‌کرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که به‌رهه‌م ساڵح به‌شدارینه‌کردنی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌ڵوێستی پێشووی ناوبراو که له سه‌ره‌تای شوباته‌وه رایگه‌یاندووه که ده‌ستی له‌و پۆسته‌و مه‌کته‌بی سیاسی کێشاوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به به‌شداری نه‌کردنی د. نه‌جمه‌دین که‌ریم تا ئێستا هۆکه‌ی نه‌زانراوه بۆ به‌شداری نه‌کردووه، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌ی سپی به‌شداری نه‌کردنی ئه‌ویش هۆکاری ئاسایی نییه.
کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی که ئه‌مرۆ له سلێمانی سازکرا، باس له‌په‌یوه‌ندییه‌کانی یه‌کێتی و پارتی و لایه‌نه‌کانی تر و به‌رگریکردنی شه‌رڤانانی رۆژئاوا کراو، وا بڕیاریشه سبه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر کاری ڕێکخراوه‌یی و نوێنه‌رانی یه‌کێتی له حکومه‌ت و په‌رله‌مان بکرێت.