کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان دەڵێت" دەسەڵاتدارانی ههرێم خویان بە دەستبەسەرکردن و هەراسانکردنی ڕۆژنامەنوسان گرتوە، و پێویسته کە دەستبەجێ واز لە هەراسانکردنی رۆژنامهنوسان بهێنن و ڕێگەیان پێبدەن بە ئازادی کارەکانیان ئەنجام بدەن".
کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان (CPJ) سەبارەت بە زیندانی کردنی موراد یازار، وێنەگری دیاری باكوری كوردستان لە زیندانی هێزە ئەمنییەکان له ههرێمی كوردستاندا نیگەرانی خۆی دەڕبڕیەوە و داوا لە دەسەڵاتدارانی ههرێمی كوردستان دەکات واز لە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسان بهێنن.
کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەوانان جەختی لەوە کردووەتەوە کە موراد یازار ماوەی ٨ رۆژە لە زیندانەکانی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم راگیراوە و دەڵێت" دەسەڵاتدارانی ههرێم خویان بە دەستبەسەرکردن و هەراسانکردنی ڕۆژنامەنوسان گرتوە".
هەروەها راشیگەیاندووە" لەسەر دەسەڵاتی ههرێمی كوردستان پێویسته کە دەستبەجێ واز لە هەراسانکردنی رۆژنامهنوسان بهێنن و ڕێگەیان پێبدەن بە ئازادی کارەکانیان ئەنجام بدەن".
بە گوێرەی وتەکانی ئەم کۆمیتەیە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردودا دەیان ڕۆژنامەنوس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ههرێمی كوردستان (ئاسایش) دەستبەسەر کراون یان هەڵیانکوتاوهته سەریان و هەراسانیان کردوون.
لە ١٣ی ئهم مانگهدا موراد یازار، وێنەگری دیاری باكوری كوردستان لە شاری زاخۆ بێسەروشوێن بوه، هێزەکانی ئاسایشی هەرێم دەستگیریان کرد و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کردوه، لەسەر ئەوەی وەک خێزانەکەی دەڵێن "بەبێ مەبەست چوهتە ناو ناوچەیەکی قەدەغەکراو کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیای تێدایە لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پهكهكه)"