کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن".  

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە بەشێک لە سنوورى باشووری هەرێم کەمێک تۆز و خۆڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (٥ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٧ - ٩)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە سنووریەکان ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سوک هەیە، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە، خێرای باش (٥ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٧ - ٩)کم دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٤٣

سلێمانی: ٤١

دهۆک: ٤١

زاخۆ: ٤٢

هەڵەبجە: ٤٤

کەرکوک: ٤٦

سۆران: ٤١

حاجی ئۆمەران: ٣٢

گەرمیان: ٤٦


AM:10:45:24/07/2024