ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی تەموزی ٢٠٢٤ سەربەست بامەڕنی نووسەر و رۆژنامەنوسی دیاری كورد كۆچی دوایی كرد.
ئەمڕۆ سەربەست بامەڕنی نوسەر و رۆژنامەنوسی دیاری كورد، بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
سەربەست عومەر بامەڕنی بریكاری پێشووتری وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی عێراق بووە، هەروەها نوسەر و ڕۆژنامەنوسێکی دیاری کورد بوو کە چەندین وتاری لە رۆژنامە و میدیا عەرەبی و میدیاکانی هەرێم بڵاوکردۆتەوە، هاوکات چەند كتێبێكیشی بە چاپ گەیاندووە.