نوسەری دیاری سیاسی باشوری کوردستان ئەحمەد رەجەب ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٤ ی تەموز کۆچیی دوایی کرد.
ئەحمەد رەجەب کە لە ئێستادا نیشتەجێی وڵاتی سویدە، جگە لەوەی قەڵەمێکی دیار بووە بە دەیان ساڵیش پێشمەرگە و کادیری حزبی شیوعی عێراق و کوردستان بووە.
ناوبراو یەکێکە لەو نوسەرانەی دەیان وتاری بۆ ماڵپەڕی " سپی میدیا " نووسیووەو بە بەردەوامی لە رێگای وتارە سیاسییەکانیەوە خوێنەرانی بەسەر کردۆتەوە، لەسەردەمی خەباتی شاخیشدا چەندان وتاری لە گۆڤاری بیری نوێ و رۆژنامەی رێگای کوردستان بڵاوکردۆتەوە.
ماوەیەک بوو لە وڵاتی سوید نەخۆشی تەنگی پێهەڵچنیبوو، دواتر ئەمڕۆ هەر لەو وڵاتە کۆچی دوایی کرد.
لە رێگای ئەم لینکەوە دەتوانن وتارەکانی
لە ماڵپەڕی " سپی " دا بخوێننەوە..