پەرلەمانتارێکی ئاکپارتی لە پەرلەمانتارێکی دەمپارتی دەدات

لە دانیشتنی پەرلەمانی تورکیادا پەرلەمانتارێکی بازنەی ترابزۆنی ئاکپارتیی، بە شەق و زلـڵە بەربووە پەرلەمانتارێکی دەم پارتی.
 
لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی تورکیا کە گفتوگۆی لەسەر باج و داهاتی کرێکاران و خانەنشینان دەکرا شەڕ و ئاڵۆزی روویدا و پەرلەمانتارێکی ئاکپارتی بە شەق و زلـڵە بەرر بووە پەرلەمانتارێکی دەم پارتی. 

عادل کارائیسماعیلئۆغڵو، وەزیری پێشووی گواستنەوە و گەیاندنی تورکیا کە ئێستا پەرلەمانتاری بازنەی ترابزۆنی ئاکپارتییە، هێرشی کردە سەر عەلی بۆزان و زللەی لێدا. دواتریش بە مشتەکۆڵە لە دەم و چاوی دا و شەقی تێهەڵدا.
 
گرژی لە نێو هۆڵی پەرلەماندا دروستبوو و زۆربەی پەرلەمانتاران شوێنەکانی خۆیانیان جێهێشت. بەشێکیان کاردانەوەی تووندیان نیشاندەدا و بەشێکیشیان هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکەیان دەدا.



AM:10:18:25/07/2024