بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایدەگەیەنێت" سێ کەس بە بڕی ٤٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە لە جۆری کریستاڵ دەستگیرکران".
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە له راگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە" دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە چالاکیەکدا دەست بەسەر ١٩ مەلزەمە لە شێوەی پەرتوکدا گیرا کە رۆپۆش کرابوون بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ (میتاڤیتامین) کە ئامادەکرابوون بۆ وڵاتی بەریتانیا بگوازرێنەوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێم/ سلێمانی لە تۆمەتبار و سەرچاوەی هاتنی ئەو پەرتوکانە ئاگادارکرایەوە بۆ مەبەستی دەستگیرکردنیان، چونکە زانیاری هەبوو بڕێکی تریش پەڕتوک ئامادەکراون بۆ گواستنەوەیان.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووە" لە چالاکی دووەمدا ٢٣ی ئهم مانگه تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان لە شاری هەولێر، توانییان سێ تۆمەتبار بە بە بڕی ٤٠ کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵەوە دەستگیربکەن".
ئهوهشخراوهتهڕوو، لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراون و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.