بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمڕۆ هەینی بومهلهرزهیهك به گوڕی (٤.٦) پلهی رێختهر لهسەر سنوری نێوان عێراق و ئێران ڕوویدا.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر (١٢:٣٥) خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لەسەر سنوری نێوان عێراق و ئێران ڕوویداوە و لە لایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێکراوە".
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، بوومەلەرزەکە گوڕەکەی (٤.٦) پلەی ڕێختەر بووە و بە قوڵایی (٤٧)کم لە ڕۆژهەڵاتی قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە روویداوە.
لەبارەی زیانە ماددی و مرۆییەکانەوە هیچ زانیارییەک نەزانراوە.