چه‌کدارانی داعش له دیوی کوبانێه‌وه ته‌قه له هاوڵاتیانی باکوری کوردستان ده‌که‌ن و به به‌رچاوی سوپای تورکه‌وه، هاوڵاتیه‌کی باکور به‌سه‌ختی بریندار ده‌که‌ن.
چه‌کدارانی داعش دوێنێ 27 ی تشرینی یه‌که‌م ته‌قه له ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی ده‌که‌ن که له‌باخچه‌یه‌کدا له‌به‌ری تورکیا دانیشتبوون و دوور له سنور ته‌ماشای شه‌ڕی یه‌په‌گه‌و داعشیان ده‌کرد، له‌و نێوه‌دا هاوڵاتیه‌کی ته‌مه‌ن 23 ساڵ به سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ڕی DIHA چه‌کدارانی داعش ته‌قه‌یان له کۆمه‌ڵێک هاوڵاتی باکور له‌سه‌ر سنور کردووه‌و هاوڵاتیه‌کی گه‌نج به‌ناوی ئه‌حمه‌د کالو به‌سه‌ختی شانی برینداربووه‌و گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
ئه‌حمه‌د کالو جگه له‌وه‌ی باسی برینداربوونی خۆی کرد، هاوکات ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه کردووه که ژماره‌یه‌ک خانوو له گوندی ( ئیتمانی) له‌نزیک ده‌روازه‌ی نێوان باکورو کوبانێ به‌ر هاوه‌ن و مووشه‌ک و ده‌سترێژی چه‌کدارانی داعش که‌توون و له‌و نێوه‌شدا سوپای تورک ته‌نها ته‌ماشاکاربوون.