سوپای تورکیا لە درێژەی هێرشەکانی کۆنتڕۆڵی دەڤەری نێروە و رێکانی بەدەست گرتووە، و بازنەیەکی تری سەربازی لە نێوان ئەو دەڤەرە داناوە.
ئەمڕۆ هەینی پەیامنێری (سپی) رایگەیاند" سوپای تورکیا کۆنتڕۆڵی دەڤەری نێروە و رێکان کە سەربە ناحیەی شیڵادزێن لە باکووری قەزای ئامێدی بە تەواوەتی بەدەستەوە گرتووە و داگیری کردووە".
ئاماژەی بەوەشدا کە پێشتر ئەو ناوچانە گریلاکانی پەکەکەی لێبووە و دوای شەڕ و پێکدادانی قورس تورکیا ئەو ناوچەیەی داگیر کردووە.
پەیامنێری (سپی) راشیگەیاند" سوپای تورکیا چەندین بارەگای سەربازی گەورەی لەسەر چیاکانی ئەو ناوچەیە دروستکردووە و هێزێکی زۆر و چەکی قورسی لەم بارەگایانە جێگیر کردوە".
سوپای تورکیا لە درێژەی هێرشەکانی بازگەیەکی سەربازی تری لەسەر رووباری ئاوی مارک ، لە نێوان ناحیەی شیلادزێ بۆ دەڤەری نێروە و رێکان داناوە، هاوکات لەم دەڤەرە زیاتر لە سەد گوند چۆڵکراون و دەیان شوێنی گەشتیاری لەسەر روباری ئاوی مارک( ئاوی شین) ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای تورکیا دایە و چۆڵکراون.