هەینی ٤ حاڵەتی خنکان تۆمارکرا


ئەمڕۆ هەینی ٢٦ ی تەموز چوار حاڵەتی خنکان لە نزیک سلێمانی و کەرکوک و دهۆک تۆمار کران، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لەوەرزی هاوینی ئەمساڵدا تا ئێستا لە ئاودا خنکاونی ٥١ کەسە.

 چوار حاڵەتی‌ خنکانی ئەمڕۆ هەینی لە هەرێمی‌ کوردستان، لە بەنداوی‌ خاسەی‌ کەرکوک گەنجێک بەرەبەیانی‌ ئەمڕۆ خنکا، ژنێک لە زێی‌ بچوک لە سنووری‌ ئاغجەلەر خنکاوە، پیاوێکی‌ تەمەن ٥٥ ساڵەش لە سنووری‌ زاخۆ خنکاوە. چوارەمیشان گەنجێک بوو پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە زێی گەورە لە ناوچه‌ی ئەبوشیتە نزیک گوێر، لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.

ئەمساڵ تا ئێستا بەراورد بە ساڵانی رابردوو ژمارەی ئەو کەسانەی خنکاون لە ساڵانی رابردوو زیاترە، هەروەها  ژمارەیەکیان هاوڵاتی عەرەبن، بەڵام زۆرترین ژمارەی خنکاوەکان کوردن، خنکاوەکان منداڵ و هەردوو رەگەزیشی تێدایە پیاو و ژن.



PM:09:17:26/07/2024