تورکیا بۆردومانەکانی بۆ سەر هەرێم فراوانتر دەکات


رۆژی ٢٧ ی تەموز فڕۆکە جەنگەیەکانی تورکیا بە فراوانی و چڕ بۆردومانی ناوچەکانی قەزای سۆران و چەندان شوێنی چیای قەندیل و گەڵاڵەی شارباژێری کرد، کە هەندێکیان نزیک گوندو شارۆچکەکانە.

کامەران عوسمان لە رێکخراوی CPT لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات سوپای تورکیا زنجیرەیەک بۆردوومانی بۆ سەر سنوری ناحیەی قەسرێ لە قەزای چۆمان و کوێستانەکانی قەزای سیدەکان و گوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەت ئەنجامدا.

ناوبراو ورردەکاری بۆردومانەکە دیاریدەکات و دەڵێت " لەکاتژمێر ١٠:٥٧ خولەکی ئەمشەو، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردوومانی شاخی کۆخە و چیای شێخ ناسریان کرد لە ناحیەی قەسرێ لەسنوری قەزای چۆمان".

وەک ئەو ئەندامەی رێکخراوەکە ئاماژەی بۆ دەکات" بۆردوومانەکەی سنوری قەسرێ، زۆر نزیک بووە لە ناحیەی قەسرێ، بەشێوەیەک کە تەواوی دانیشتووانی ناحیەکە هەستیان بە بۆردوومانەکە کردووە. لەماوەی یەک مانگدا، ئەمە دووەمین جارە کە دەووروبەری چیای شێخ ناسڕ بۆردووماندەکرێت".

هەر لە هەمانکاتدا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت و کوێستانەکانی لۆلان و خنێرەیان لە قەزای سیدەکان بۆردوومانکرد.( کامەران عوسمان وا دەڵێت).

تا ئێستا زیانە گیانیەکان نەزانراون، بەڵام ئاگر لەو شوێنانەی بۆردومان کراون کەوتۆتەوە.



AM:12:57:27/07/2024