تەقە لە بارەگای لقی ٣ی پارتی لە کەرکوک کرا

لە دووشوێنی جیاوازەوە تەقە لە لقی سێی پارتی لە کەرکوک كراوە لە كەركوك، و تەقەكەران ویستویانە بێنە ناو بارەگای لق .

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی تەموزی ٢٠٢٤ محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کەرکوک بە میدیایەکی حزبەکەی ڕاگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٣ لە نزیك بارەگای لقەكەیان لە دووشوێنی جیاوازەوە بە  قەناسە و دەستڕێژ، تەقە لە بارەگاکەیان کراوە و پاسەوانەکانیان وەڵامیان داونەتەوە شەڕ ڕووی داوە".

وتیشی" ئامانجی تەقەکەرەکان گرتنی خاڵێکی پاسەوانی بارەگاکە بووە، کە یەکەمجار تەقە لەوێ کراوە و دواتر بێنە نێو لقەوە و کردەوەی تیرۆریستی بکەن".

محەممەد کەمال راشیگەیاند" ڕووداوەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام پێشهاتێکی خراپە و پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لە بابەتەکە بکرێت.
لە سەرەتای مانگی(١٢)ی ساڵی رابردووەوە، دوای شەش ساڵ دابڕان لە کەرکوک، پارتی بارەگای لقی(٣)ی وەرگرتەوە لە شارەكە وەرگرتەوە".


AM:09:08:27/07/2024