پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە لەگەڵ دروستبونی تۆز

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت" پلەکانت گەرما بەرز دەبنەوە لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک".

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی تەموزی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .

ئاماژەی بەوەشداوە سبەی یەک شەممە  کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، و پلەکانی گەرما  بەرز دەبێت بە (٢-١) پلەی سیلیزی بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٢ 

سلێمانی : ٤٠ 
 
دهۆک : ٤١ 

کەرکوک : ٤٤

هەڵەبجە : ٤٢ 

زاخۆ : ٤٢ 

سۆران : ٤٠

حاجی ئۆمەران : ٣٢

گەرمیان : ٤٤




AM:10:01:27/07/2024