ئەندامێکی یەکێتی لە کەرکوک: تەقە لە بارەگاکەمان کرا

بە وتەی ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کەرکوک تەقە لە بارەگای یەکێتی  کرا، زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

محەمەد عوسمان، کادری یەکێتی و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی لە کەرکوک بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاندووە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوک تەقە لەبارەگاکەیان کراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای ئەو تەقە کردنە ئۆتۆمبێلێکی جۆری  ئۆپڵ، لەسەر شەقامێکی سەرەکی بەجێماوە.

رووداوەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ بارەگای لقی ٣ی پارتی لە کەرکوک لە لایەن چەن کەسێکەوە تەقەی لێکرا.



AM:10:54:27/07/2024