وەزارەتی دارایی عێراق، لە نووسراوێکدا جیاوازییەکانی لیستی میلاکاتی وەزارەتەکانی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کردووە ئاشکرای کردووە کە" هەندێک لە وەزارەتەکان مووچەخۆریان زیادیکردووە و هەندکێشیان کەم".
بەگوێرەی نووسراوەکە، وەزارەتەکانی پێشمەرگە، ناوخۆ، خوێندنی باڵا و تەندروستی، زۆرترین ژمارەی میلاکاتیان زیاد بووە و بەتەنیا لە وەزارەتی پێشمەرگە ٢٣ هەزار و ٧٩٠ زیادیکردووەو کۆی گشتیی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان ٣٥ هەزار و ٣٣٤ مووچەخۆر بۆ میلاکات زیادبووە.
بەپشتبەستن بە نووسراوەکە، دەردەکەوێت وەزارەتەکانی پەروەردە، کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رۆشنبیری، گواستنەوە و گەیاندن، لە ریزبەندی سەرەوەی ئەو وەزارەتانەن کە میلاکاتیان کەمیکردووە و بەتەنیا لە وەزارەتی پەروەردە چوار هەزار و ٣١٦ کەس کەمیکردووە.
وەزارەتەکان بەرێژەی جیاواز وەزارەتەکان میلاکاتیان کەم و زیادیکردووە، ئەم وەزارەتانە ئەوانەن کە زۆرترین گۆڕانکاریی بەسەر میلاکاتیاندا هاتووە:
دیارترین ئەو وەزارەتانەی میلاکاتیان زیادیکردووە
وەزارەتی پێشمەرگە ٢٣٧٩٠ کەس زیادیکردوە
وەزارەتی ناوخۆ ١٨٨٢ کەس زیادیکردووە
وەزارەتی خوێندنی باڵا ٨٤٦ کەس زیادیکردووە
وەزارەتی تەندروستی ٣٨٥ کەس زیادیکردووە
ئەو وەزارەتانەی میلاکاتیان کەمیکردووە
وەزارەتی پەروەردە ٤٣١٦ کەس کەمیکردووە
وەزارەتی کارەبا ٤١٧ کەس کەمیکردووە
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ٤١٤ کەس کەمیکردووە
وەزارەتی رۆشنبیری ٣٦٧ کەس کەمیکردووە
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ٣١٤ کەس کەمیکردووە