هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جارێکی دیکە دوادەخرێت

ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاوای کوردستان)، لەسەر داوای حزبەکان، بۆ کاتێکی نادیار دوادەخرێت.

نەسرەدین ئیبراھیم سکرتێری حزبی دیموکراسی کورد (ئەلپارتی)، رایگەیاند" شاندێکی پارتە سیاسییەکان لە رۆژانی داھاتوودا لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان کۆدەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە میانی کۆبوونەوەکەدا بڕیارە بە فەرمی داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان پێشکەشی کۆمسیۆن بکەن. 

ڕوونیشیکردووە، دواخستنی ھەڵبژاردنی شارەوانیەکان بۆ کاتێکی نادیارە، تا ئەو کاتەی دۆخێکی گونجاو بۆ ھەڵبژاردن دیاریدەکرێت. 


PM:01:32:27/07/2024