ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی تەموزی ٢٠٢٤ دەوڵەتی تورکیا گوندێکی سنوری قەزای چەمچەماڵی بۆردومانکرد کە بەهۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوانی سنوورەکە کەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، نیوهڕۆى ئهمڕۆ گوندی توتەقەڵ لە بناری چیای خاڵخاڵان لە سنوری قەزای چەمچەماڵ، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا بۆردومانکرا کە بەهۆیەوە ئاگرێكی زۆر لە سنورەکە كەوتوەتەوە و تائێستا کۆنتڕۆڵنەکراوە.