ڕێواز فایەق: گوێ لە گۆرانی ناگرم و بەلامەوە گرنگ نییە

ڕێواز فایەق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت" گوێ لە گۆرانی ناگرم و بەلامەوە گرنگ نییە". 

ڕێواز فایەق سەرۆکی پێشووی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵ ٨ کە کوردۆ خالید پێشکەشی دەکات لە پرسیارێکیدا لە ڕێواز فایەق دەپرسێت (گوێ لە گۆرانی دەگری؟)، ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت" بەداخەوە نەخێر گوێ لە گۆرانی ناگرم". 

هەروەها کوردۆ دەپرسێت حەزت لێی نیە؟ ڕێواز فایەق لە وەڵامدا وتی" هەر گرنگ نییە بەلامەوە، لەوانەیە لە ساڵێکدا یەک جار گوێ لە گۆرانی بگرم یانی خەڵک گۆرانیەک بکاتەوە گوێ دەگرم، بەس خۆم بچم بەتایبەتی گوێ لە گۆرانی بگرم نەخێر". 

لە پرسیارێکی دیکەدا کوردۆ دەڵێت هیچ هەستێکی هونەری یان حەزت بۆی نییە؟ ئەویش دەڵێت" نا هیچ گرنگ نییە بەلامەوە نازانم هەیە یان نییە، شیعر و ئەدەبیش هەر ئەبەد". 

ڕێواز فایەق سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بوو تا ٢ی تەموزی ٢٠٢٣ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە پەرلەمان کرد، ئەمەش دوای ئەوەی لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری نایاسایی بوونی درێژکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانی دەرکرد. 



PM:04:00:27/07/2024