زیاتر لە ٦٠ کۆچبەر کە زۆرینەیان کوردن و لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا بە رێکەوتوون تائێستا چارەنوسیان نادیارە و داوای بەهاناوچوون دەکەن.
رەنج پشدەری چالاکوانی بواری کۆچ، ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی تەموزی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند" ٦٥ کۆچبەر کە زۆرینەیان خەڵکی باشور و رۆژهەڵاتی کورستانن، لە کاتژمێر (٤:٠٠)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە فەڕەنساوە بەرەو بەریتانیا بە ڕێکەوتوون، بەڵام تائێستا چارەنوسیان نادیارە".
ڕەنج پشدەری وتیشی" بەشێک لەو کۆچبەرانە لە رێگەی تەلەفونەوە پەیوەندییان بە کەسوکارییانەوە کردوە و داوای بەھاناوەچوونیان کردوە".
ئەوەشی خستەڕوو، ھەر ئەمڕۆ پۆلیس و ھێزی دەریاوانی فەرەنسا بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران، شەش بەلەمی چوپی کۆچبەرانیان کونکردوە و نەیانھێشتووە بڕۆن.