بەهۆی ڕاكێشانی هێڵێکی نوێ کاتژمێرەکانی پێدانی كارەبای نیشتمانی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش گۆڕانكاری بەسەردا دێت.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاگاداری دانیشتوانی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش دەكاتەوە و دەڵێت" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای سلێمانی هه‌ڵده‌ستێ به ڕاكێشانی هێڵێكی نوێی ٣٣ كەی ڤی له وێستگه‌ی به‌رده‌قاره‌مانه‌وه بۆ ناحیه‌ی ته‌كیەی كاكه‌مه‌ند، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ڤۆڵتیه‌ی وێستگه‌ی ٣٣ كەی ڤی ئاغجه‌له‌ر و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بار زۆری (ئۆڤه‌ر لۆدی) محاویله‌كانی وێستگه‌ی ١٣٢ كەی ڤی چه‌مچه‌ماڵ".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ندێك گۆڕانكاری پێویست له هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بادا ده‌كرێت و تا كۆتایی مانگی ٨ی ٢٠٢٤ خشته‌ی پێدانی كاره‌با له سنووره‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
ئەوەشی خستەڕوو، خشتەی پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ چەمچەماڵ لە كاتژمێر ٢ی نیوەڕۆ تا ٦ی بەیانی دەبێت و لە ناحیەی شۆڕشیش لە كاتژمێر ٨ی ئێوارە تا ١٢ی نیوەڕۆ دەبێت.