سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ٧ دەکرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ٧ی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە" لە ڕۆژی یەک شەممە و دوو شەممەی هەفتەی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە تەمویلکردنی لیستی مووچەی مانگی ٧ی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات".

وتیشی" وردبینی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی تەواو بووە و ئێستا وردبینی لە لیستی هێزە ئەمنییەکان دەکرێت".

ئەمە لەكاتێكدایە، هێشتا بەغدا تێبینی هەیە لەسەر لیستی مووچەی مووچەخۆران و وەك سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت" نزیكەی ٣٥هەزار میلاك لە لیستی مووچەخۆران زیادی كردووە".



PM:05:13:29/07/2024