ئەمڕۆ بڕیار ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبێتەوە،بەڵام لەسەر داوای سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دواخرا.
بە پێی زانیارییەکان ( سپی) كۆبوونهوهی ئهمڕۆ پێنجشهممه ١ی ئابی ٢٠٢٤ ئهنجومهنی پارێزگای كهركوك كه بڕیاره بۆ یهكلاكردنهوهی پۆستی پارێزگاری كهركوك بهڕێوهبچێت لەسەر داوای سودانی دواخراوه بۆ كاتێكی نادیار.
هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەگەڕێتەوە نەبوونی توافق لە نێوان لایەنەکاندا بۆ دابەشکردنی پۆستەکان.
چەند رۆژێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای یەکێتی لە گفتۆگۆیەکی چڕدایە لەگەڵ کوتلەی عەرەبی توانیویانە ٣ ئەندامی کوتلەی عەرەبی بەلای خۆیاندا رابکێشن ، بە پێی زانیارییەکان سەرەتا کاندیدی یەکێتی پۆستی پارێزگا وەردەگرێ و ئەندامێکی جیابۆوەی کوتلەی عەرەبی سەرۆکایەتی ئەنجومەن وەردەگرێت.
کوتلەی عەرەبی بوون بە دووبەشەوە ، بەشیەکیان راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک سەرۆکایەتی دەکات هەریەک لە رەعد ساڵح و سەڵوا مەفرەجی لەخۆی دەگرێت، هەرچی بەشەکەی تری کوتلەی عەرەبییە ئەحمەد حەمدانی و زاهیر عاسی و ئیبراهیم حافز لەخۆ دەگرێت.
بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەو کۆبوونەوە سازکەن و بە بێ رەزامەندی پارتی و تورکمان و گروپەکەی راکان جبوری پۆستەکان دابەش کەن.
بۆیە سودانی سوڕە لەسەر ئەوەی هەموو پێکهاتەکان بەشداری حکومەتی خۆجێی کەکوک بن، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بۆ کاتێکی نادیار دواخست .