بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢ی ئابی ٢٠٢٤ تەرمی ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە یەختەکەی کەناراوەکانی ئیتاڵیا نوقومبوون بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دوای دڵنیابونەوە و پشکنینی (دی ئێن ئەی)
ئەمڕۆ تەرمی ١٣ کۆچبەری کورد لە ئیتاڵیاوە دەگەیەندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
بڕیارە کاتژمێر (٤:٠٠)ی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمەكانیان ڕەوانەی فڕۆكەخانەی نێودەڵەتی هەولێر بکرێت و دوای تەواوبونی رێكارەكان سبەینێ ڕادەستی كەسوكاریان دەكرێنەوە.
لەو (١٣) کۆچبەرە هەشتیان خەڵكی باشوری كوردستان و پێنجەكەی تریش خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن کە ڕۆژی ١٧ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەلەمەکەیان ژێر ئاوکەوت و خنکان.