کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە هەندێ ناوچەی باشوری هەرێم، هەروەها پلەکانی بە جێگیری دەمێننەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٤٣

سلێمانی: ٤١

دهۆک: ٤١

زاخۆ: ٤٢

هەڵەبجە: ٤٢

کەرکوک: ٤٣

سۆران: ٤١

حاجی ئۆمەران: ٣٠

گەرمیان: ٤٤



AM:11:17:03/08/2024