کەنەکە: هێزەکانی پەدەکە و عێراق بەرپرسیارن بەرامبەر کۆمەڵکوژی گەلی شنگال

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان –(کەنەکە)، ڕاگەیاندراوێکی لەسەر دەیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی گەلی شنگالدا بڵاوکردەوە و دەڵێت" هێزەکانی پەدەکە و عێراق بەرپرسیارن بەرامبەر  کۆمەڵکوژییە".


لە ١٠یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی گەلی شنگالدا، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-(کەنەکە)، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" هێزەکانی پەدەکە و عێراق بەرپرسیارن بەرامبەر  کۆمەڵکوژیی گەلی ئێزیدی، ئەو برین و سوێیەش بە یەکڕیزیی نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردستانیان ساڕێژ دەبێت".

(کەنەکە) وتیشی"  فەرمانی سەر شەنگال بەرئەنجامی بەیەک گەشتنی شۆڤێنیزمی عەرەبی و توندڕەوی ئیسلامی لە تێڕوانینێکی دژە کورد و کوردستانی و لەژێر بەرگی داعشەوە و لە دەرگای شنگالەوە هێرشیان کردە سەر کوردستان".

هەروەها (کەنەکە ) باس ڕۆڵی وڵاتانی هەرێمی دەکات لەو کۆمەڵکوژیەدا  و دەڵێت" شنگال و خەڵکی ئێزدی بە پیلانێک کرایە ئامانجی هێرشی داعش، دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان، تورکیا و ئێران، تەنانەت دەسەڵاتدارانی بەغدا و ڕژێمی سووریاش، بەو هێرشەی داعش ڕازی بوون، لە ڕاستیدا داعش نوێنەرایەتی بیر و هەستی دژە کوردستانیی هەموو ئەو ناوەندە داگیرکارانە ئەکات، بێگومان ئامانجی داعش و هێزە داگیرکارە هاوکارەکانی لەم هێرشەدا لەناوبردنی هەموو دەستکەوتەکانی کوردستانیان بوو لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، بەو مەبەستەی جارێکی دیکە دەسەڵاتی هەمەلایەنەی خۆیان بەسەر خەڵکی کوردستاندا بسەپێنن، هەمانکات بیروباوەڕی ئێزدێتی بنەبڕ بکەن، هەر لەبەر ئەوەش فەرمانی کوشتوبڕی ئێزدییەکانیان د".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە'' بەداخەوە ئەو هێزانەی حکومەتی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئەو کاتە لە شنگال بەرپرسیار بوون و پێویست بوو ئێزدییەکانیان بپارێزن، شنگال و ناوچەکەیان نەپاراست و بەجێیانهێشت، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ئەو کارەساتە مەزنە بەسەر گەلی ئێمەدا بێت، ئەو هێزانەی شنگال و گەلی شنگالیان ڕادەستی داعش کرد، بێ ئەوەی لێپرسینەوەی ئەو کارەیان لێبکرێت و حسابی ئەو کارە بدەن، ئێستا پیلان لەسەر شنگال بەڕێوەدەبە''.

(کەنەکە) وتیشی" پێویستە ئێزدی و شنگالییەکان خۆیان بپارێزن و خۆیان بەڕێوەببەن، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت شنگال لە ناو کوردستاندا قەوارەیەکی تایبەت و بەڕێوەبەرێتییەکی خۆجێی هەبێت، لە ١٠ـیەمین ساڵیادی کارەساتی دڵتەزێنی ٣ـی ئابدا دڵی کوردستان شکاو و بریندارە، ئەو برین و ژان و سوێیەش بە یەکێتییەکی مەزنی نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردستانیان ساڕێژ ئەبێت".



PM:03:30:03/08/2024