بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نرخی ئەمپێڕێک له‌نێوان (١٥٠٠٠) بۆ (١٦٠٠٠) دیناره.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (٤٢) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (١٥٠٠٠) بۆ (١٦٠٠٠) دیناره.
ئاماژەی بەوەکرد، موەلیدەکان لە نێوان (٣٦٥ بۆ ٣٨٠) کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی خستەڕوو، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگی ئاب (٢٤) كاتژمێری دەبێت واتە هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته موه‌لیده‌كان كارەبا بدەن به هاووڵاتییان.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (١٠) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت.