ئاسایشی پارێزگای هه‌ولێر لە ئاگادارییەکدا داوا لە هاوڵاتییان دەکات هه‌ر كاتێك كۆد بۆ ژماره مۆبایله‌كانیان هات، بۆ هیچ كه‌سێكی ره‌وانه نەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی پارێزگای هه‌ولێر، ئەمشەو دووشەممە ٥ی ئابی ٢٠٢٤ له هۆشدارییەکدا بڵاویکردەوە" ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه چه‌ند ژماره مۆبایلێكی وڵاتانی بیانی به ڕێگای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (واتس ئاپ) به ناوی هه‌لی كار و قازانجكردن و كۆمپانیای بیانی كورته‌نامه بۆ هاوڵاتیان ده‌نێرن، دوای ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵیان ده‌كه‌ویته په‌یوه‌ندی داوای (ژماره‌ی نهێنی /كۆد)ێكت لێ ده‌كات كه ڕه‌وانه كراوه بۆ ژماره‌ی (واتس ئاپه)كه‌ت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌گه‌ڵ پێدانی ئه‌و ژماره نهێنییە كه بۆت ڕه‌وانه كراوه ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هه‌ژماره‌كانتدا ده‌گرن كه له‌سه‌ر ژماره مۆبایله‌كه‌ت له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دانراوه.
"دواتر له به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كه‌تدا داوای بڕێكی زۆر پاره ده‌كه‌ن، بۆیه داوا ده‌كه‌ین به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیانه مه‌ده‌نه‌وه و هه‌ر (ژماره‌یه‌كی نهێنی /كۆد)ێك، بۆ ژماره مۆبایله‌كانتان هات، ده‌بێت بۆ كه‌س ڕه‌وان نه‌كرێت تاوه‌كو هه‌ژماره‌كانتان پارێزراوبێت". (ئاسایشی هەولێر لە ئاگادارییەکەدا وادەڵێت)