هاوسەری عومەری سەید عەلی کۆچی داوایی کرد

نازەنین عەبابەکر کەریم هاوسەری عومەری سەید عەلی، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی ئابی ٢٠٢٤ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی داوایی کرد.

ماڵپەڕی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان (کەی ئێن ئێن)، بڵاویکردەوە" نازەنین عەبابەکر کەریم هاوسەرى عومەر سەید عەلى، بەهۆى نەخۆشییەوە ئەمڕۆ لە بەغدای پایخەتی عێراق کۆچى دوایی کرد". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای چۆمان تەرمەکەی ئەسپەردەی خاک دەکرێت، سبەینێ چوارشەممە یەکەم رۆژی پرسەکەی لە چۆمان بەڕێوەدەچێت، هەروەها ڕۆژی پێنج شەمە ٨ی ئابی ٢٠٢٤ پرسەی ژنان و پیاوان لە مزگەوتی (ئەحمەدی حاجی عەلی) لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.



AM:09:49:06/08/2024