فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی هەلی دامەزراندن بە گرێبەست بۆ ٥ پسپۆڕی لە بنكەی ژینگەی بازیان ڕادەگەیەنێت


فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی هەلی دامەزراندن بە گرێبەست بۆ ٥  پسپۆڕی لە بنكەی ژینگەی بازیان ڕادەگەیەنێت و دەشڵێت"دامەزراندنەکە بەشێوازی گرێبەست دەبێت".

فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند" بۆ جێبەجێ كردنی فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرمانی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە سەبارەت بە كردنەوەی بنكەی ژینگەی بازیان سەر بە فەرمانگەی ژینگەی پاڕێزگای سلێمانی، فەرمانگەكەمان پێویستی بەم چەند پسپۆرییە هەیە بە مەبەستی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە بنكەی ژینگەی بازیان".

فەرمانگەکە چەند مەرجێکی بۆ دامەزراندنەکە دیاریکردوە کە بریتین لە:
سەبارەت بە مەرجەكان ڕوونی كردۆتەوە:
١- پێویستە دانیشتوی قەزای بازیان و شارۆچكەكانی سەر بەقەزاكە بێت.
٢- هەڵگری بروانامەی بەكالۆریۆس بێت.
٣- ئارەزووی كاركردن و خزمەت كردنی ژینگەی تێدابێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پسپۆرییەكان بریتین لە"٢ هەڵگری بروانامەی زانستی ژینگەیی یان ئەندازیاری ژینگەیی، ١ ئەندازیاری میكانیك، ١ پسپۆڕی كارگێڕی، ١ ئەندازیاری باخداری".

فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی جەختیشی كردۆتەوە، دوا دەرفەت بۆ وەرگرتنی سیڤییەكان ڕۆژی سێ شەممەیە ڕێكەوتی ١٣ی ئابی ٢٠٢٤ دەبێت و شوێنی وەرگرتنی سیڤی لە فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانیە (نزیک نەخۆشخانەی شۆرش_ سەروو مزگەوتی نزا دەبێت).



PM:10:51:06/08/2024