شەوی ڕابردوو لە کارگەیەکی سنووری پارێزگای هەولێر کرێکارێکی بیانی گیانی لەدەستدا و سێ کرێکاری دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی (هەولێر- گوێر) لە کارگەی شیشی لاجان كرێكارێك گیانی لەدەستدا و سێ كرێكاری دیكەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە بیانییە و خەڵکی هندستان بووە، بەڵام تائێستا ناسنامەی سێ کرێکارەکەی دیکە نەزانراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان بڵاونەکردۆتەوە.